سبه‌ى شاندى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو ده‌كات
هێمن هه‌ورامى، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بارزانى، رايگه‌ياند، سبه‌ى شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامى، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بارزانى، رايگه‌ياند، سبه‌ى شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كه‌ن.
له تويتێكدا كه له هه‌ژمارى خۆى له تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێمن هه‌ورامى ئاشكرايكردووه، سبه‌ى شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى كاتژمێر 10:00ـى سه‌ر له به‌يانى سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتوو ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هه‌مان شاند، كاتژمێر 01:00ى نيوه‌ڕۆ سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له يه‌كگرتوو، سه‌لاحه‌دين به‌هادين ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو و له كۆمه‌ڵيش عه‌لى باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كان بن.
ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى، مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى له پيرمام كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى راپرسى له هه‌رێمى كوردستان بۆ پرسى سه‌ربه‌خۆيى رێككه‌وتن.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان هۆشيار زێبارى به كوردستان 24ى راگه‌ياند، هه‌ردوولايه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن دوو ليژنه درووست بكه‌ن.
گوتيشى: ئه‌و ليژنانه يه‌كێكيان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان و يه‌كێكيشيان له سبه‌ينێوه ده‌ست به‌كار ده‌بێت و سه‌ردانى لايه‌نه‌كان ده‌كات.