یەكگرتوو پشتگیری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكات
"پێویستە ھەموو لایەنەكان بە یەك دید و بۆچوونەوە لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بكەن"
K24 - ھەولێر
فەرھاد مەلا ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی، جەختدەكاتەوە پارتەكەیان پشتگیری ریفراندۆم دەكات و پێویستە ھەموو لایەنەكان بە یەك دید و بۆچوونەوە لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بكەن و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدرێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، قۆناخەكە ھەستیارە و بۆ ئەوەی دەرفەتەكانمان لەدەست نەچن پێویستە سوودیان لێوەرگرین.