دكتۆر رۆژ نووری شاوەیس: بۆچوونەكانمان لەبارەی ریفراندۆم لێك نزیكن
ھادی عەلی: پشتیوانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكەین
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی ھات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دكتۆر رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بۆچوونەكانمان لەبارەی ریفراندۆم لێك نزیكن و كۆبوونەوەیەكی بە سوودمان كرد".
راشیگەیاند: "بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان سەردانی ھەموو لایەنەكان دەكەین و ھەموو لایەنەكان رۆڵیان دەبێ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم".
ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ھادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی گوتی: "لە كۆبوونەوەكەدا راشكاوانە باسمان لە ئایندەی ھەرێمی كوردستان كرد و پشتیوانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكەین و سوورین لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم".