عه‌لی باپیر: سەدا سەد لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمداین
مه‌لا به‌ختیار: بارودۆخێكی لەبار بۆ كورد ھاتووەتە ئاراوە
K24 - هه‌ولێر:
عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، دوای كۆبوونەوەی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ مەلا بەختیار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، ئەوان سەدا سەد لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدان و پشتگیری تەواو لەو پرۆسەیە دەكەن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی یەكێتی رایگەیاند، بارودۆخێكی لەبار بۆ كورد ھاتووەتە ئاراوە و پێویستە ھەموو لایەك ھەوڵ بدات ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و سوودی لێوەربگرێت، گوتیشی: "نابێ چیتر كات لەدەست بدەین".
ئه‌مڕۆ 3ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017، ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی, به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، له پیرمام، هه‌ردوولا شاندێكیان پێكهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان بكه‌ن.
شانده‌كه، پێكهاتووه له رۆژ نووری شاوێس و هۆشیار زێباری له پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی پیره، له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ئه‌مڕۆش ئه‌و شانده هاوبه‌شه، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان حزبی شیوعی كرد و بڕیاریشه له داهاتوودا سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانیكردنییان بۆ لای گۆڕان ئاشكرا نه‌كردووه.