گۆڕان: پێشوازی له‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ین

ئه‌ندامێكی جڤاتی گۆڕان: با ئه‌نجامدی ریفراندۆمی 2005 بكرێته‌ پێوه‌ر

K24 - سلێمانی:

بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی دەکات بۆ قسەكردن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، ھاوکات ئەندامێکی جڤاتی گشتی ئەو بزووتنەوەیە پێشنیاز دەکات ئەودەنگدانەی بۆ ریفراندۆم ئەنجام درا لە ساڵی 2005 بکرێتە پێوەر بۆ ئێستا و جارێکی تر دووبارە نەکرێتەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت پابەندی رێکەوتنامەی دەباشانی خۆیان و بزوتنەوەی گۆڕانن.