عه‌بادی: ئاڵای كوردستان 10 ساڵه له كه‌ركووك هه‌یه
ميدياكان بابه‌تی ئاڵایان شێواندووه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، ماوه‌ی ده ساڵه ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك هه‌ر هه‌یه و له‌ئێستادا ئه‌و بابه‌ته بۆ شێواندنی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقیيه‌كان گه‌وره كراوه.
له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی, سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، ماوه‌ی ده ساڵه ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك بوونی هه‌یه و تائێستا شتێكی ئاسایی بووه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته له هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی بۆ ئه‌وه گه‌وره كراوه، تاكو سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقیءه‌كان به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی داعش بشێوێندرێت.
عه‌بادی له قسه‌كانیدا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی به شتێكی ئاسایی بینی و له ورووژاندی ئه‌و بابه‌ته و گه‌وره‌كردنی به‌و ئاسته‌ی، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن درێژكرد.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان, له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه، بووه‌ته مژاری سه‌ره‌كی ده‌زگا میدیاكان و تاڕاده‌یه‌كیش گرژی خستۆته نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.