ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاریدا ریفراندۆم له پارێزگای كه‌ركووك بكرێت
به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك ره‌تكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ پرسی ریفراندۆم و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌رباره‌ی هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له شاری كۆبوونه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان له پارێزگاكه ره‌تكرده‌وه. خاڵێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی بوو له پارێزگاكه‌دا و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بریاری ئه‌نجامدانی راپرسی په‌سه‌ندكرا و داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد، راپرسی له پارێزگاكه‌دا ئه‌نجام بدات.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت، كه ده‌رباره‌ی بڕیاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دژایه‌تی خۆیان ده‌ربریووه و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان به توندی دایه‌به‌ر ره‌خنه و ئه‌و هه‌وڵانه‌یان به نا ده‌ستووری ناوبرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو، به‌شی زۆری ئه‌ندامانی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی ئاماده‌نه‌بوون، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ ئاماده‌نه‌بوونی چه‌ند دانیشتنێكی یه‌ك له دوای یه‌ك، به بێ پاساو ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و گووتی" بڕیاری ریفراندۆم و هه‌ر پرس و بریارێكی گرنگ كه په‌یوه‌سته به چاره‌نووسی شاره‌كه‌وه له‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌رده‌كرێت، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی له خه‌می شاره‌كه‌دان بێن لێره گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن ، چونكه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسی فرۆشتنی نه‌وت ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكوكه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌رباره‌ی نایاساییبوونی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق قسه‌یانكرد و گووتیان" له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندانییه، بڕیاری ئیداری پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شینێته‌وه"
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له پارێزگاكه‌دا گفتوگۆیانكرد و سه‌ره‌ڕای ده‌ستووریبوونی ئه‌نجامدانی راپرسی به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140 و پێویستبوونی ئه‌نجامدانی راپرسی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام پرسه‌كه‌یان خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا راپرسی له پارێزگاكه‌دا بكرێت و داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد، راپرسییه‌كه ئه‌نجام بدات.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له پارێزگای كه‌ركووك و ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا، نیگه‌رانی خۆیان ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق و سه‌رده‌می چه‌ندین سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوودا بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پارێزگاكه ده‌ربڕی و بریاری ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شیان وه‌ك دوایین په‌یام بۆ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ناوبرد تا چیدیكه ئه‌و پرسه دوانه‌خه‌ن.