گەورە راوێژکارێكی ئەمریكا سەردانی هەولێر دەکات
لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
فواد حوسين سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ئاشکردووە، ئیوارەی ئەمڕۆ جێراد کوشنەری گەورە راوێژکاری ئەمریکا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەردانی کۆشنەر کە هاوکات زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ئەمریکایە بۆ هەولێر، لە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لەگەڵ سەرۆكی دەستەی هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، کۆبوویەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان مەبەستی سەردانەكە، دووپاتكردنەوەی پشتگیری ئەمریكایە بۆ ھێزەكانی عێراق، لەشەڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و لێكۆڵینەوەیە لە كوژرانی ھاووڵاتیان، بەھۆی بۆردوومانە ئاسمانیەكان.