خاوەن نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە ھەولێر كوژرا

لەكاتی چوونی بۆسەر كار لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی تەقەی لێكرا

K24 - ھەولێر

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ خاوەن نووسینگەیەكی خانووبەرە لە ھەولێر لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو كوژراوە".

گوتیشی: "بە گوێرە شایەتحاڵەكان لە كاتی چوونی بۆ سەركارەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی تەقەی لێكراوە و چەند گولـلەیەكی بەردەكەوێت و گیانی لە دەستداوە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی بە دواداچوون و كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر رووداوەكە و زانیاریان لەبارەی ناسنامەی كوژراوەكە و رووداوەكە ئاشكرا نەكردووە".

ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24، راگەیاند: "كاتژمێر 9 بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شەقامی 120 مەتری ھەولێر ، لە کاتی چوونی بۆ سەر کار تەقە لە خاوەنی نوسنگیەکی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بە ناووی سەعدون شەریف رەزا، دەكرێت و دەست بە جێ گیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "تا ئێستە هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و  لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری کوشتن و دەستگیرکردنی تاوانباران بەردەوامە".

خاوەن نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە ھەولێر كوژرا
خاوەن نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە ھەولێر كوژرا
خاوەن نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە ھەولێر كوژرا