ئۆتۆمبێلى په‌رله‌مانتارێك هاووڵاتييه‌ك له هه‌ولێر ده‌كوژێت
رووداوێكی هاتووچۆ بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلى په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچوو ده‌كات به ژێره‌وه و به‌و هۆيه‌وه هاووڵاتييه‌كه گيانى له‌ده‌ستدا، رووداوه‌كه له كاتێكدا بووه، كه هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان زوڵفا مه‌حموود و مونيره عوسمان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوونه.
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پردى سه‌يداوه‌ى شارى هه‌ولێر كه به قه‌ره‌باڵغى ناسراوه و هاووڵاتيان و كاسبكاران له نزيك شه‌قامه‌كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێلى په‌رله‌مانتارى گۆڕان زوڵفا مه‌حموود له هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچوو ده‌دات و ده‌ستبه‌جێ هاووڵاتييه‌كه گيانى له‌ده‌ستدا. له لايه‌ن پۆليسه‌وه شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دۆسيه‌ى لێكۆڵينه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.