كۆمیسیۆن: بهبێ پهرلهمان دهتوانین ریفراندۆم ئهنجام بدهین
باس له دیاریكردنی كاتی ئهنجامدانی ریفراندۆمهكه دهكرێت.. نزیكبووه
K24 - ههولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی رایدەگەیەنێت بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان, دەتوانن راپرسی ئەنجام بدەن و ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرای دەکات, کۆمیسیۆن به گوێرهی یاسای کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی دەتوانیت ریفراندۆم ئەنجام بدات.
ھەوڵی لایەنەسیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم چڕ بوونەتەوە زۆربەشیان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن, بەڵام بۆچوونی جیاوازیش لە بارەی نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە ریفراندۆم ھەیە، ئەم ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەلێت: "کۆمیسیۆن دەتوانێت ریفراندۆم بکات چونکە یاسای سالی 2014 تایبەت بە کۆمیسیۆن ھەیە و لە مادەی 16ی بڕگەی چوار, رێگە بە کۆمیسیۆن دەدات ریفراندۆم بەبێ پەرلەمان و یاسای تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدات".
کۆمیسیۆن وەک ئەوەی نزیکبێت لە فەرمانپێکردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەرکە سەختەکە سەرقاڵی خۆ ئامادە کردنن، بڕیاردەری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی دەڵێت: "ئێمە لایەنی جێبەجێکارین و ھەر یەک لە سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکوومەت داوا بکەن دەتوانین راپرسی ئەنجام بدەین، بەڵام ناچینە نێو ھیچ ملانێکی سیاسی و یاسایی تەنھا چاوەرێی جۆرو میکانیز م و پرسیاری ریفراندۆمەکەین".
بهگوێرهی زانیارییەکانی کوردستان 24, بڕیارە کۆمیتەیهكی تایبەت لە تەواوی حزب و پێکھاتەکان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێکبھێنرێت, ئهگهر لایەنەکان زوو بگەنە رێککەوتن, کاتی دیاریکردنی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دیاریدەکرێت.