عه‌بادى داوايه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات

بڕيارى تاك لايه‌نه‌ ده‌رنه‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كرد، بڕيارى تاك لايه‌نه‌ ده‌رنه‌كه‌ن و رێزى ده‌ستوورى عێراق بگرن.

عه‌بادى داواشى له‌ حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركووك كرد، پارێزگارى له‌ يه‌كێتى پارێزگاكه‌يان بكه‌ن.

ئه‌م داوايه‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه‌ هات، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بڕيارێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ داوايكردبوو، ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك بهێنرێته‌ خواره‌وه‌.

ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى توركمانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ داوايان له‌ عه‌بادى كرد، هه‌ڵوێستێكى روون له‌ باره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بخاته‌ڕوو.