شاندی هه‌رێم له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كۆڵێته‌وه
سه‌لیم جبوری: بۆچوونی په‌رله‌مانی عیراقمان خسته‌ڕوو كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی داوه
K24 – هه‌ولێر
شاندی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك پرسیارییان له سه‌لیم جبووری كرد و رای ئه‌ویان له‌و باره وه‌رگرت.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌لیم جبوری و فازڵ میرانی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "بۆچوونی په‌رله‌مانی عیراقمان خسته‌ڕوو كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی داوه به رێگه‌ی گفتگۆ كه هه‌موو لایه‌نێك تێیدا به‌شدار بن".
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش به رێگه‌ی دانوستان به په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی عێراق به ناو كرد.
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه گووتی "له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی باسی دوو بابه‌تمان كرد، یه‌كێكان ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ریفراندۆم، كه رێككه‌وتوون ریفراندۆم مافی هه‌موو گه‌لێكه، له هه‌ندێ وڵات حكومه‌ت بۆ خۆی ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌ندێ كاروباری رۆژانه‌ی ژیانی خۆی ده‌كات، بۆیه گه‌لی كوردیش مافی خۆیه‌تی ریفراندۆمی خۆی ئه‌نجام بدات".
هه‌ر له‌م باره‌وه گووتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌و مانا‌یه نییه، یه‌كسه‌ر جیاده‌بینه‌وه، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت راوبۆچوونی گه‌لی خۆی وه‌ربگرێت، كه مافێكی سروشتییه".
ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بابه‌تی دووه‌می باسكرا‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گووتی "له باره‌ی بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوێمان له را و بۆچوونی جبووری گرت و له‌باره‌ی چۆنییه‌تی دارشتنی ئه‌و بڕیاره پرسیارمان كرد و له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتگۆوه‌كان رێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه له دوای ئه‌م بڕیاره‌وه سه‌رهه‌ڵداون.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پیكهاتوو له هه‌ر له یه‌ك فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه به‌غدا و له یه‌كه‌م وێستگه‌شدا سه‌ردانی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراقییان كرد و بڕیاریشه سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق و چه‌ندین لایه‌نی سیاسی دیكه‌ی عێراق بكه‌ن.