شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در له كۆبوونه‌وه‌دان
شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در له كۆبوونه‌وه‌دان.
K24 – به‌غدا:
شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در له كۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتيدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017 گه‌يشتنه به‌غدا.
شانده هاوبه‌شه‌كه‌ى پارتى و يه‌كێتى پێكهاتووه له فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
له یه‌كه‌م وێستگه‌شدا سه‌ردانی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراقییان كرد و بڕیاریشه سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق و چه‌ندین لایه‌نی سیاسی دیكه‌ی عێراق بكه‌ن.
شانده‌كه له دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك پرسیارییان له سه‌لیم جبووری كرد و رای ئه‌ویان له‌و باره وه‌رگرت.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌لیم جبوری و فازڵ میرانی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "بۆچوونی په‌رله‌مانی عیراقمان خسته‌ڕوو كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی داوه به رێگه‌ی گفتوگۆ كه هه‌موو لایه‌نێك تێیدا به‌شدار بن".
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه گووتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی باسی دوو بابه‌تمان كرد، یه‌كێكان ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ریفراندۆم، كه رێككه‌وتوون ریفراندۆم مافی هه‌موو گه‌لێكه، له هه‌ندێ وڵات حكومه‌ت بۆ خۆی ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌ندێ كاروباری رۆژانه‌ی ژیانی خۆی ده‌كات، بۆیه گه‌لی كوردیش مافی خۆیه‌تی ریفراندۆمی خۆی ئه‌نجام بدات".
هه‌ر له‌م باره‌وه گوتی: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌و مانا‌یه نییه، یه‌كسه‌ر جیاده‌بینه‌وه، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت راوبۆچوونی گه‌لی خۆی وه‌ربگرێت، كه مافێكی سروشتییه".
ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بابه‌تی دووه‌می باسكرا‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "له باره‌ی بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوێمان له را و بۆچوونی جبووری گرت و له‌باره‌ی چۆنییه‌تی داڕشتنی ئه‌و بڕیاره پرسیارمان كرد و له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆ‌كان رێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه له دوای ئه‌م بڕیاره‌وه سه‌ريان هه‌ڵداوه.