دادگای كه‌لار تۆمه‌تبارێكی سه‌رده‌می به‌عس ئازاد ده‌كات
ناڕه‌زاییه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24 - گه‌رمیان:
بڕیاری ئازادكردن به كه‌فاله‌ت بۆ تۆمه‌تبارێكی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له لایه‌ن دادگای كه‌لار، ناڕه‌زاییه‌تی كه‌سوكاری ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌ته‌وه‌و له‌به‌رده‌م دادگا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌ڵێن، به‌هۆی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره، ئه‌وان كه‌سوكاریان له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له سێداره‌دراوه.
ئەمە گردبوونەوەی کەسوکاری چەند قوربانییەکی سەردەمی رژێمەکەی سه‌دام حوسێنه لەبەردەم دادگای کەلار، دژ به بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبارێک کۆبوونه‌تەوە.
ئەم پیاوە باسی ئەوە دەکات ساڵی 1999 لەلایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردووە، لە پارێزگای کەرکووك زانیاری به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی به‌عسداوه، گوایه كار بۆ ئیتلاعاتی ئێران ده‌كه‌ین، به‌و هۆیه‌وه دەسگیرکراین وھاوڕێیەکمان لە سێدارە درا.
بەقسەی ئەمانه بێت كه لێرە کۆبوونه‌تەوە، ئەو کەسه‌ی زانیاری به‌ھەواڵگری داوە، ناوی "ج. م. ح"ـه و سه‌ر به دەزگای ھەواڵگری عێراق بووه له دياله، دوای رووخانی رژێمی بەعس چووه‌ته ئوردن و نیشتەجێەبووە، دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستگیركراوه‌و رادەستی ئاسایشی گەرمیان كراوه‌ته‌وه، دوای سێ مانگ مانەوەی لە ئاسایشی گەرمیان، دادگا بڕیاری ئازادکردنی بە کەفالەت بۆ ده‌ركردووه.
ھەرچەندە لەسەر ئەم کەیسە پەیوندیمان بە ئاسایشی گەرمیانه‌وه کرد، بەڵام ئاسایش ئامادەنەبوو ھیچ لێدوان و زانیارییه‌ك بدات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئەو زانیاريیانه‌ی دەست کوردستان 24 کەوتوون، به‌هۆی ناڕەزایەتیی کەسوکاری قوربانییەکان، دادگا بڕیاری ئازادکردنی تۆمه‌تباره‌كه بۆ پانزە رۆژی دیکە دواخست.