حكوومه‌ت رۆژێك پشووی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017ی وه‌ك پشووی فه‌رمی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی په‌یامێكی سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووی فه‌رمییه‌ له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌ك له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: "بەبۆنەی رووخانی رژێمی پێشووى عیراق و ئازادكردنی بەغدا و بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان، دەبێتە پشووی فەرمی".