سايتێكى رووسى له باره‌ى راپرسى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسيارێك ئاراسته‌ى وه‌رگرانى ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له چه‌ند رۆژى رابردوودا جارێكى ديكه پرسى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى وروژاند.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له چه‌ند رۆژى رابردوودا جارێكى ديكه پرسى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى وروژاند.
يه‌كێتى و پارتى به په‌له كۆبوونه‌وه و دوو ليژنه‌ى هاوبه‌شيان پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێكيان سه‌ردانى به‌غدا و ئه‌وى ديكه‌شيان له ناوخۆدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان بكه‌وێته دانووستان.
وروژاندنى ئه‌و پرسه له هه‌رێمى كوردستاندا له ئاستى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ته جێى بايه‌خ.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كه‌ناڵى رووسياليه‌وم راپرسييه‌كى له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى داناوه و تێيدا پرسيارى ئه‌وه‌ى كردووه، ئايا ئه‌نجامدانى راپرسى له هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى هه‌ولێر بۆ سه‌ربه‌خۆيى و جيابوونه‌وه له عێراق خێراتر ده‌كات..
به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى ئه‌و راپرسييه زۆرينه‌ى ره‌ها به به‌ڵێ وه‌ڵاميان داوه‌ته‌وه. و به‌كارهێنه‌رانى زياتريش تا واده‌ى ته‌واوبوونى راپرسييه‌كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
لينكى راپرسييه‌كه ببينه
