شۆفێرانى ناڕازی مه‌رزی په‌روێزخان داده‌خه‌ن
داواى راگرتنی بڕیارێكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
K24 - گه‌رمیان:
به‌شێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر، خۆپیشاندانێكیان له مه‌رزی په‌روێزخان ئه‌نجامدا و رێگه‌ی هاتووچۆشیان داخست.
شۆفێران نیگه‌رانن له بڕیارێكی حكوومه‌ت، كه تایبه‌ت بووه به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل.
هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت ئه‌و شۆفێرانه‌ی نیگه‌رانكردووه.
شۆرش لەتیف شۆفیری بارھەڵگر بە کوردستان 24ى راگەیاند, دوای ئەوەی بریاردراوە ھاوردەكردنی چمەنتۆی فەل لە ئێرانەوە قەدەغە کرا، ئه‌وان بێكاربوونه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، شۆفێران ده‌ڵێن، تا به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه به‌ده‌میانه‌وه نه‌یه‌ت و وه‌ڵامێكیان نه‌داته‌وه و بڕیاره‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه، ئه‌وان ئاماده‌نین رێگه‌ی هاتووچۆ بكه‌نه‌وه.