رووسنه‌فت یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، رووسنهف یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته حكوومه‌ت.
ئاژانسی بلۆمبێرگ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمپانیای رووسنه‌فتی گواستۆته‌وه كه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی نه‌وتدا، یه‌ك ملیار دۆلار ده‌ده‌نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی روون نه‌كردۆته‌وه كه ئاخۆ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌رمیل نه‌وتدا ئه‌و پاره‌یە ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كە تاساڵی 2019 به‌رده‌وام ده‌بن له وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیاكه به فه‌رمی رایگه‌یاند، كە ئه‌مڕۆ، شەش سەد هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستانیان پێده‌گات، ئه‌گه‌ر سوودی ئابووری زۆری هه‌بێت، ئەوە داوای نه‌وتی زیاتری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ئه‌وه‌شی خسۆته‌ڕوو، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، په‌یوه‌ندییان به ئاشتی هه‌ورامی كردووه، به‌ڵام نه وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی داوه‌ته‌وه و نه ئیمهیل.