بۆ ئهنجامدانی ریفراندۆم ههرێمی كوردستان لهگهڵ كۆنسوڵ و نوێنهرانی وڵاتان كۆدهبێتهوه
بڕیاره جگه له ریفراندۆم چهند پرسێكی دیكهش تاووتوێ بكرێن
K24 - ههولێر:
شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریيانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، بڕیارە سبەی یەکشەممە 9ى نيسان/ ئهپریلی 2017، لەهەولێر شاندێکی هاوبەشی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەران و کونسوڵی وڵاتان کۆببنەوە.
کوردستان24 زانیویەتی, ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و روونکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکە, مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکە دهبێت.
بەگوێرەی زانارییەکان هەریەک لە د. رۆژ نوری شاوێس، هۆشیار زێباری، فواد حوسێن، قوباد تاڵەبانی، هێمن هەورامی و فەلاح مستەفا، بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەی دەکەن.