خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكرێتەوە

 K24- ھەولێر

بەگوێرەی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوبكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە كوردستان24 گوت: "ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستە و دامەزراوە حكوومییەكان بڵاودەكاتەوە".

بە گوێرەی سەرچاوەكە لە ریزبەندی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لەگەڵ مانگی رابردوو جیاواز دەبێت و وەك مانگەكانی پێشووتر وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت.