ھەرێمی كوردستان پرسی ریفراندۆم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان تاوتوێ دەكات

شاندێکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، بڕیاره‌ ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر شاندێکی هاوبەشی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەران و کونسوڵی وڵاتان کۆببنەوە.

مژاری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و روونکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکە ده‌بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە د. رۆژ نوری شاوێس، هۆشیار زێباری، فواد حوسێن، قوباد تاڵەبانی، هێمن هەورامی و فەلاح مستەفا، بەشداری له‌ کۆبوونەوەکە دەکەن.