هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان تاوتوێ ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان له شاری هه‌ولێر، ده‌ستیپێكرد.
مژاری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و روونکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانه سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە د. رۆژ نوری شاوێس، هۆشیار زێباری، فواد حوسێن، قوباد تاڵەبانی، هێمن هەورامی و فەلاح مستەفا، بەشداری له کۆبوونەوەکە دەکەن.