مه‌لا به‌ختیار رێسایه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و چۆنییه‌تی به‌شداریكردنی له شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات
"ده‌بیت پلنیۆم و كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئه‌مساڵ بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به پێشه‌كییه‌كی نوێوه، رێساكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
مه‌لا به‌ختیار رێساكه‌ی پێشكه‌شی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردووه.
له رێساكهدا باسی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌كات كه به‌رۆكی به یه‌كێتی گرتووه و پیوه گیرۆده بووه.
له دیارترین خاڵه‌كانی رێساكهدا، جه‌ختی له به‌ستنی پلینیۆم و كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی له‌مساڵدا كردووه‌ته‌وه و داوای رێگریكردن له پرۆژه‌ی ئابووریی ناشه‌رعی له ناو حزبه‌كه‌ی ده‌كات.
مه‌لا به‌ختیار، ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی به‌شداریكردنی له شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی نوسیوویهتیـی" من له‌سه‌ر داوای كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌شداری كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌م كردووه، نه‌ك له‌سه‌ر ته‌كلیفی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه به‌شداری نه‌كردووه نه‌ك به‌هۆی منه‌وه".
له به‌شێكی رێساكهیدا ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی روو ده‌كاته به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی و ده‌ڵێت" هیچ رێگایه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له مه‌ركه‌زییه‌ت، چاودێریكردنی حكومه‌ت و یه‌كێتی، سزا‌و پاداشت، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵكار و پێشێلكارانی پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام جه‌لال".