به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى پارتى و يه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه
مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كۆببنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كۆببنه‌وه.
عه‌دنان موفتى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و ئه‌ندامى شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى رايگه‌ياند، سبه‌ى جارێكى ديكه مه‌كته‌بى سياسى هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، رۆژ نورى شاوێس، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان و ئه‌ندامى شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى رايگه‌ياند، سبه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى باسى كار و ئه‌نجامى ليژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت كه يه‌كێكيان سه‌ردانى به‌غداى كردووه و يه‌كێكيشيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى هه‌رێم وتوێژى كردووه.