مونا قاوه‌چى: پارتى و يه‌كێتى له حه‌دى خۆى زۆرتر روويانداوهته به‌ره‌ى توركمانى
ئه‌و كاته‌ى داعش په‌لامارى كه‌ركووكى دا، ئه‌و گه‌نجانه‌ى پشێويان درووستكرد دژى ئاڵا له كوێ بوون پشتيوانى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى پارتى چاكسازى توركمان، مونا قاوه‌چى رايگه‌ياند، ئێمه رێز له ئاڵاى كوردستان ده‌گرين و پشتيوانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين و ئه‌و كاته‌ى داعش په‌لامارى كه‌ركووكى دا، ئه‌و گه‌نجانه‌ى پشێويان درووستكرد دژى ئاڵا له كوێ بوون پشتيوانى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
مونا قاوه‌چى گوتيشى: ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى، ئه‌و رهخنهيهمان گرتووه، كه پارتى و يه‌كێتى له حه‌دى خۆى زياتر روويان داوه‌ته به‌ره‌ى توركمانى و له كه‌ركووكيش ئه‌و رهخنهيهمان له پارێزگارى شاره‌كه گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆ به‌ره‌ى توركمانى ره‌خساوه، بۆ ئێمه‌ش بڕه‌خسێت، بێگومان ئێمه‌ش ده‌توانين سێ ئه‌وه‌نده‌ى به‌ره‌ى توركمانى خه‌ڵك بهێنينه سه‌ر جاده.
به‌ره‌ى توركمانى له كه‌ركووك دژى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان پڕۆژه‌يه‌كى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رز كرده‌وه و داوايكرد، ته‌نيا ئاڵاى عێراق له شاره‌كه هه‌ڵبكرێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕيارێكى دژى ئاڵاى كوردستان ده‌ركرد و داوايكرد ته‌نيا ئاڵاى عێراق هه‌ڵبكرێت.
مونا قاوه‌چى، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، پێش هه‌ڵكردنى ئاڵا به‌ره‌ى توركمانى ئاگادار كرابوويه‌وه، كه ئاڵا هه‌ڵده‌كرێت و هه‌ڵوێستيان نه‌بووه، تا ئه‌و رۆژه‌ى ئاڵا هه‌ڵكرا و كه‌وتنه دژايهتى و خۆپيشاندان.
ئه‌وه‌شى گوت: به‌ره‌ى توركمانى خاوه‌نى يه‌ك كورسييه له په‌رله‌مانى كوردستان و ئايدن مه‌عرووف سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى وا ره‌فتار ده‌كات كه خۆى به سه‌رۆكى هه‌موو حزبه‌كان پيشان بدات و ئێمه‌ش دژى ئه‌و جۆره رهفتارهين.