ھۆكاری وەستانی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
"كێشەكە لەناو خاكی توركیایە و نازانرێت كەی چارەسەر دەكرێت"
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایدەگەیەنێت، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه و پیشبینی ده‌كرێت تا چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌ست پێنه‌كاته‌وه.
فواد حوسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە كوردستان24 راگەیاند، رۆژی دووشەممە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان لە توركیا راگیراوه و پێده‌چێت سێ تا 5 رۆژی دیكه ئه‌و هه‌نارده كردنه ده‌ست پێنه‌كاته‌وه.
فواد حوسێن ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لەرێگەی بۆرییەوە بۆ جه‌یهان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیه‌وه راگیراوه كه له‌ناو خاكی توركیادا روویداوه و ناشزانرێت كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.