دانه‌گاز: 100 ملیۆن دۆلار له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرین
K24 - ھەولێر
دانه‌غاز و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون كه ساڵانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100 ملیۆن دۆلار بگێریته‌وه بۆ كۆمپانیاكه له بری قه‌رزه‌كانی.
پاتریك ئه‌ڵمان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌گازی ئیماراتی رایگه‌یاندوه، هێشتا 713 ملیۆن دۆلار پاره‌ی قه‌رزیان لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه كه ده‌بێت بیداته‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك 100 ملیۆن دۆلار له قه‌رزه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ساڵی رابردوو 101 ملیۆن دۆلارییان له هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی جیبه‌جێكاری دانه‌گاز ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و گوژمه پارانه، رێگه‌شیان پێدراوه به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشنه‌وه، به‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهاتیان ده‌ستكه‌وتووه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه چه‌ند جارێك دانه‌گاز سه‌ركه‌وتنی خۆیی له دادگاییه‌كانی تایبه‌ت به كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.