خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا

له‌ رۆژی 10 نیسان ده‌ستپێده‌كات و تا 30 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی  بۆ مانگی شوباتی راگه‌یاند.

به ‌پێی دوایین خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، پێدانی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی كه‌رتی گشتی، ئه‌منی و سه‌ربازی، رووژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌‌ ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30 نیسان به‌ پێدانی مووچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد كۆتایی دێت.

1- رۆژی دوو شەممە بەرواری 2017/4/10، مووچەی مانگی شوباتی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

2- رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 12-2017/4/11، مووچەی مانگی 2 یەکەکانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

3- رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2017/4/13، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

4- رۆژی شەممە بەرواری 2017/4/15، مووچەی مانگی شوباتی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

5-  رۆژی یەک شەممە بەرواری 2017/4/16، مووچەی مانگی شوباتی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

6-  رۆژی دوو شەممە بەرواری 2017/4/17، مووچەی مانگی شوباتی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

7-  رۆژی سێ شەممە بەرواری 2017/4/18، مووچەی مانگی شوباتی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

8-  رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2017/4/20، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

9- رۆژی یەک شەممە بەرواری 2017/4/23، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

10-  رۆژی دوو شەممە بەرواری 2017/4/24، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەکرێت.

11- رۆژی سێ شەممە بەرواری 2017/4/25، مووچەی (کەم ئەندامان)و مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن دابەش دەکرێت.

12-  رۆژی چوار شەممە بەرواری 2017/4/26، مووچەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

 - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

- دیوانی چاودێری دارایی

- دەستەی مافی مرۆڤ

- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

- دەستەی ژینگە

- دەستەی وەبەرھێنان

- دەستەی دەسپاکی

- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

13-  رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2017/4/27، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.

14-  رۆژی یەک شەممە بەرواری 2017/4/30، مووچەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی داد

- ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران