ئاسایشی خۆراكی ئاواره‌كان باشتره له هى دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان
دێسكی ئابووری كوردستان 24 به داتا و ژماره روونیده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دوا راپۆرتی تایبه‌ت به ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه، ئاستی ئاسایشی خۆراك به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له ناو ئاواره‌كان باشتره تا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ى دوا رووپێوی ئاسایشی خۆراك، كه رێكخراوی خۆراكی جیهانی و ده‌زگای ئاماری عێراق و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها 38.5%ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی خۆراكیان دابینكراوه، كه‌چی 41.3%ی ئاواره‌كان ئاسایشی خۆراكیان پارێزراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه دۆخی ئاسایشی خۆراكی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر له عێراق باشتره، چونكه له هه‌ریم ئاستی پاراستنی ئاسایشی خۆراكی ئاواره‌كان زیاتره له 41% كه‌چی له عێراق 25%ـه.