ئیبراھیم جەعفەری و فوئاد حوسێن سیاسەتی دەرەوەی عێراق شیدەكەنەوە

پانێلێك لە زانكۆی ئەمریكی كوردستان لە دھۆك بەڕێوە دەچێت

K24 - دھۆك

بڕیارە كاتژمێر 3:30 ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، پانێلێک لە ژێر ناوی (سیاسەتی دەرەوی عێراق لەبەر رۆشنایی پێشڤەچوونەکانی، نیشتیمانی، هەرێمی  و نێودەوڵەتیدا ) بەرێووەبچیت.

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "لە پانێلەكەدا ھەریەك لە ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق و فوئاد حۆسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشداری دەبن".

پێشتر زانكۆی ئەمریكی كوردستان لە دھۆك لە 15 دێسمبەری 2016 كۆنفرانسێكی لە ژێرناوی "سەربەخۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و دەرفەت" رێكخست و چەندن كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی ناوخۆ و بیانی بەشداریان تێداكرد.