كلچدارئۆغلو: به‌ربه‌ستی 10% هه‌ڵبژاردن بۆ كورد دانراوه
له توركیا ره‌چاوی ئیراده‌ی خواره‌وه‌ی 10% ناكرێت
K24 – هه‌ولێر
كه‌مال كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل ـ جه‌هه‌په رایگه‌یاند به‌ربه‌ستی 10% هه‌ڵبژاردن بۆ كورد دانراوه و داوای چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات.
كلچدارئۆغلو له پرۆگرامێكی هاوبه‌شی سی ئێن ئێن تورك و كه‌ناڵی دی له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن له توركیا گووتی "به‌ربه‌ستی 10% هه‌ڵبژاردن بۆ كورد دانراوه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌ر بۆ خۆیشی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد "مه‌گه‌ر كورد هاووڵاتیمان نین؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی گشتی پارتی سه‌عاده‌ت بیت له په‌رله‌مان قسه بكات چی ده‌بێت؟ كاتێ كه باس له ئیراده‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن، ئیراده‌ی خواره‌وه‌ی 10% له‌به‌ر چاو ناگیرێت"
سه‌رۆكی جه‌هه‌په دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه ده‌رده‌بڕێت، بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س و لایه‌نێك بێنێت گووتی "ئه‌وان به‌رگری له به‌ربه‌رستی 10% هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. به‌رگری له كوده‌تا و كوده‌تاچییه‌كان و ئه‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن كه كوده‌تاچییه‌كان هێناویانه".
به‌ربه‌ستی 10% هه‌ڵبژاردن پاش كوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1982 له ده‌ستووری توركیا جێگر كرا و به‌هۆیه‌وه رێگه به هیچ پارتێكی كوردی نه‌یتوانی ئه‌م به‌ربه‌سته تێپه‌ڕێنێت و بچێته په‌رله‌مان، تا ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 7 ته‌موزی 2015، هه‌ده‌په ئه‌م به‌ربه‌سته‌ی تێپه‌ڕاند و 13.1% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی هه‌مان ساڵیش له تشرینی دووه‌م 10.8% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.