لێدوانێك له گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له باره‌ى پهلاماردرانى فه‌رهاد پيرباڵ
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئومێد سه‌باح له باره‌ى رووداوى پهلاماردرانى فه‌رهاد پيرباڵ روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن
سه‌باره‌ت به رووداوی هێرشكردنه سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 له هه‌ولێر, بە گشت لایەک رادەگەیێنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن و بۆ ئەوەی بدرێنە دادگە, تا به پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
د. ئومێد سەباح گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان