پارێزگای ھەولێر لەبارەی ھێرشكردنەسەر فەرھاد پیرباڵ روونكردنەوە دەدات
"ئەوانەی ئەو كارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەستگیركراون و لەبەردەمی یاسادان"
K24 - ھەولێر
لە روونكردەوەیەكدا راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت، ھێرشكردنە سەر فەرھاد پیرباڵ ھیچ پەیوەندی بە پارێزگار و پاسەوانەكانی پارێزگاوە نییە و لە ھەندێك كەناڵی راگەیاندن بابەتەكەیان ورژاندووە، ئەو كەسانەی ئەو كارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
وەك لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "سەبارەت بە رووداوی ھێرشكردنەسەر دكتۆر فەرھاد پیرباڵ و ئەو قسانەی لە میانەی دیمانەكەیان لەگەڵ كەناڵی ئێن ئارتی ورژێنرا، بۆ ھەموو لایەك رایدەگەیەنین كە دوور و نزیك ھیچ پەیوەندی بە پارێزگار و پاسەوانەكانی پارێزگاردا نییە".
لەر بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ئەوانەی ئەو كارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەستگیركراون و لەبەردەمی یاسادان و لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكانیش رێچكەی یاسایی خۆیان گرتووە".
دوێنێ دوو كەس لە ھەولێر ھێرشیان كردووەتە سەر فەرھاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆ، ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە، لە رایەگەیاندراوێكدا لەسەر رووداوەكە گوتهبێژی فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: "سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه بهو رووداوه و دهزگا پهیوهندیدارەکانی راسپاردووه ئهنجامدهرانی هێرشهكه دهسگیر بكهن".
چەند ساتێك دوای رووداوەكە پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "ئەو كەسانەی ھێرشان كردووەتە سەر فەرھاد پیرباڵ دەستگیركراون".
