لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان لەسەر فەرھاد پیرباڵ ھاتەدەنگ
"داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن"
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ئیدانەكردنی ھێرشكردنەسەر فەرھاد پیرباڵ، داوا دەكەن تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "رووداوی قێزه‌ونى لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر نووسه‌ر و رۆشنبیری ناسراو د.فه‌رهاد پیرباڵ، له شاری هه‌ولێر ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو: "داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن و گیانی رۆشنبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانیش بپارێزن".
دوێنێ دوو كەس لە ھەولێر ھێرشیان كردووەتە سەر فەرھاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆ، ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە، لە رایەگەیاندراوێكدا لەسەر رووداوەكە گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن".
چەند ساتێك دوای رووداوەكە پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "ئەو كەسانەی ھێرشان كردووەتە سەر فەرھاد پیرباڵ دەستگیركراون".