ئاسایشی گشتی هه‌ولێر: ئه‌وانه‌ی له‌ "فه‌رهاد پیرباڵ"ـیاندا سزاده‌درێن

"ناوه‌كانیان ئاشكرا بووه‌"

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی/ هه‌ولێر، ناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ "فه‌رهاد پیرباڵ"ـیاندا و له‌ راگه‌یێنراوێكدا، دڵنیایی ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ ته‌واوی رێكاره‌ یاساییه‌كانیان له‌ دژ ده‌گیرێته‌به‌ر و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان سزای تاوانباران ده‌ده‌ن".

ده‌قی راگه‌یێنراوه‌كه‌

راگەیێنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر

دەقی راگەیێنراوەکە

سەبارەت بەرووداوی هێرشکردنەسەر (د.فەرهاد پیربال) وێڕای ئەوە کە ئەم کارە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین، رایدەگەیێنین کە هەردوو ئەنجامدەری هێرشەکە بەناوەکانی(ص.م.ح) و (ش. ر .ح) دەستگیرکراون و هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە كە تەواوی رێکارە یاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و سزادانی تاوانباران لە لایەن دەزگاپەیوەندیدارەکان گیراوەتە بەر.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر

13-4-2017