به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌وانه‌ی له فه‌رهاد پیرباڵیان داوه، خه‌ڵكی ئاسایین
"ئێستا تۆمه‌تباره‌كان لای پۆلیسن"
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر، ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتوون و له فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ده‌ن، رایده‌گه‌یه‌نێت" ھێزەکانیان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئەو دوو کەسەیان دەستگیر كردووه و راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسیان كردوون".
دكتۆر تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه" شه‌وی رابردوو به كاتێكی كه‌م توانرا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ده‌ن، ده‌ستگیربكرێن و ئێستا كه‌یسه‌كه‌یان لای پۆلیسه و ئاسایش ترمهتبارهكانی راده‌ستی پۆلیس كردووه".
ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی رووداوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت"''ئه‌و رووداوه مەبەست و ئامانجی سیاسی لەپشتەوە نه‌بووه، و ئه‌وانه‌ی له فه‌رهاد پیرباڵیان داوه، خه‌ڵكی ئاسایین و كارمه‌ندی هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی كوردستان نیین".
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه شه‌وی رابردوو، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بارزانی له‌و رووداوه نیگه‌ران بووه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران به دادگا راسپاردووه".