ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆبۆوە.
له و کۆبوونەوەیەدا ئاماژه به هاوخه‌باتیی هه‌ردوولا دژی ڕژێمی به‌عس له ساڵانی ڕابردوودا كرا، هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا له شه‌ڕی داعشدا هه‌بووه.
هاوكات ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراق كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و عێراق خرایه به‌ر باس، پێشوه‌چوونه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره بوو.