دژه تيرۆرى كوردستان هه‌واڵى كوژرانى دوو به‌رپرسى داعشى راگه‌ياند
له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوكه‌وه، هه‌واڵى كوژرانى دوو گه‌وره به‌رپرسى چه‌كدارانى داعشى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
دژه تيرۆرى كوردستان، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوكه‌وه، هه‌واڵى كوژرانى دوو گه‌وره به‌رپرسى چه‌كدارانى داعشى راگه‌ياند.
به‌پێى زانيارييه‌كانى په‌يجى دژه تيرۆرى كوردستان، دوێنێ 13ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017 فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، له گوندى (مه‌ركه‌ب ئهڵتێڕ)ى سه‌ر به ناوچه‌ى به‌عاج مۆڵگهيهكى تيرۆريستانى (داعش)يان بۆردومانكرد و 12 تيرۆريستى (داعش)يان كوشت، له نێوياندا دوو سه‌ركرده‌ى سه‌ربازيى هه‌بوون به‌ناوه‌كانى
1- عه‌لى خه‌ڵه‌ف – به‌ڕه‌گه‌ز سوورى، خه‌ڵكى ناوچه‌ى ئه‌لبو كه‌مال.
2- ئيسماعيل يونس ئهلعهفهرى، خه‌ڵكى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر.