ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی نه‌ناسراو له‌ناو زێی گه‌وره‌ی نزیك شانه‌ده‌ر ده‌دۆزرێته‌وه
له كوردستان 24ه‌وه وێنه‌كانی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ته‌رمێكی نه‌ناسراو له رووباری شانه‌ده‌ر ده‌دۆزرێته‌وه و پۆلیسی سۆرانیش بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كردووه.
نه‌قیب هاوار ئه‌رگۆشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دانیشتووانی گوندی شیوه‌دز، پۆلیسیان له بوونی ئه‌و ته‌رمه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و دواتریش ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی مێرگه‌سۆر له رووباره‌كه هێنراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هیچ شوێنه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه دیار نییه و گوتیشی: "پێده‌چێت ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌و كه‌سه كه‌وتبێته ناو ئاوی رووباره‌كه و خنكابێت، به‌ڵام ئه‌وڕۆ به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی ئاوی رووباره‌كه، ته‌رمه‌كه ده‌ركه‌وتووه".
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، پێده‌چێت ته‌مه‌نی گه‌نجه‌كه له‌نێوان 32-37 ساڵیدابێت و هیچ ناسنامه و پێناسه‌یه‌ك له گیرفانی ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌بووه تاوه‌كو بناسرێته‌وه، ته‌نها بوونی تاتوویهك باسكی چه‌پییه‌وه هه‌یه و كابۆیه‌كی "جینز"ی شینی له‌به‌ر بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیان له ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه، ته‌رمه‌كه گه‌یه‌نرایه پزیشكی دادی له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران و دواتریش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.
شایه‌تحاڵێكیش به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ته‌رمه‌كه هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی پێوهدیارنهبووه، به‌ڵام به‌هۆی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ئاو، ده‌موچاوی شێوابوو.
نه‌قیب هاوار ئه‌رگۆشی راشیگه‌یاند، پۆلیسی سۆران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستیپێكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تا ئێستا كه‌س سۆراخی ئه‌و ته‌رمه‌ی نه‌كردووه.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)