سیده‌كان.. به‌هۆی لافاو رێگه‌ی 142 گوند گیراوه
15 هاووڵاتی سنووره‌كه‌ش له خواكوڕك گیریان خواردووه
K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی بارینی باران بەخوڕ و درووستبوونی لافاو و داڕمانی چه‌ند پردێك، رێگەی 142 گوند و ئاوایی دەڤەری برادۆست, بەسەنتەری ناحیەی سیدەکان پچڕاوە و 15 هاووڵاتیش لە کوێستانی خواکوڕك, بەهۆی داخرانی رێگا لەبەیانیەوە تاکو ئیستا گیریان خواردووە.
ئيحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، شه‌ش پردی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل به‌هۆی بارانی به خوڕ و لافاوه‌وه داڕمان و جموجۆڵ و هاتووچۆ له‌نێوان گونده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌ته‌واوی په‌كیكه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به گیرخواردنی 15 هاووڵاتیش له نزیك خواكوڕك رایگه‌یاند، ئه‌وان تا ئێواره‌ش له په‌یوه‌ندیدابوونه له‌گه‌ڵیان له رێگه‌ی كه‌سوكارییانه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیایی ئه‌وه‌یدا كه ئه‌وان سه‌لامه‌تن، هاوكات روونيكرده‌وه، ئێستا ئه‌و 15 كه‌سه له شێوێنێكن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ن و ناتوانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند, له ئێستادا هاتووچۆ به پێ و به ئۆتۆمبێلی به‌رز، له‌نێوان گوندی نزاری به‌ره‌و سیده‌كان و نێوان سیده‌كانی كۆن و ناحیه كراوه‌ته‌وه.
چه‌له‌بی روونیشیكرده‌وه، له به‌یانییه‌وه تاكو ئێستا هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند تیمێك ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه كه گرفتییان هه‌یه و تاكو ئێستاش له گه‌ڕان و سه‌ردانیكردن ناوچه‌كان به‌رده‌وامن.
گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆری رێژه‌ی باران بارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كان و درووستبوونی لافاو، تا ئێستاش نه‌توانراوه ته‌واوی رێگاكانبكهنهوه" و دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شۆفڵ و گلێدهرهكانی شاره‌وانی، له كاردان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، زیانی ماددی به چه‌ند شوێنێك گه‌یاندووه، وه‌كو تێكدانی چه‌ند شوێنێكی گه‌شتیاری له زاخۆ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی گه‌وره‌ش، چوار كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رسته‌ی بیناسازی، ژێرئاوكه‌وتوون.