وێنه و ناوی قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی نزیك به‌رده‌ڕه‌ش
كریستیانن و خه‌ڵكی تهلسقۆفن
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ، له نزیك گوندی گه‌ویلانی سنووری به‌رده‌ڕه‌ش، دایكێك و دوو منداڵ گیانییان له‌ده‌ستدا، كه خه‌ڵكی تسلقۆفن و كریستیانن.
دایكه‌كه ناوی لیدا گۆرگیس مهرقهسه و كچه‌كانیش ناویان دیما و دیلما عیسام كه‌مییه و هه‌رسێكیان به هۆی رووداوه‌كه گیانییان له‌ده‌ستدا، له كاتی رووداوه‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك عیسام كه‌می باوكی منداڵه‌كان و هاوسه‌ری ژنه‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رنشینێكی دیكه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش،، باری ته‌ندرووستی باوكی منداڵه‌كان ناجێگیره و تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند شكاوییه‌ك له جه‌سته‌ی و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه.


.jpg)
.jpg)
.jpg)