له‌مه‌ودوا ته‌نها كۆمپانیاكان ده‌توانن كه‌لوپه‌ل هاورده بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شێوازی كاری هاورده و هه‌نارده ده‌گۆرێت و له‌مه‌ودوا رێگه‌نادرێت به هیچ كه‌سێك وه‌كو بازرگان كه‌لوپه‌ل هه‌نارده و هاورده بكات، به‌ڵكو پێویسته كۆمپانیای هه‌بێت یاخود له چوارچێوه‌ی كۆمپانیایه‌كی تۆماركراودا كاری بازرگانی بكات.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له 19ی حوزه‌یرانه‌وه رێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك وه‌كو بازرگان كاری هاورده و هه‌ناردن بكات، ده‌بێت وه‌كو كۆمپانیا ئه‌و كاره بكرێت.