پاسدار ته‌قه له كۆڵبهرانى ناوچه سنوورييه‌كانى قه‌ڵادزێ ده‌كات
ژماره‌يه‌ك كۆڵبه‌ر گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوونه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌و زانياريانهى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، له ئاكامى ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران‌دا ژماره‌يه‌ك كۆڵبه‌ر گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوونه.
نه‌جات حه‌سه‌ن، به‌رپرسى لقى 11ى پارتى ديموكراتى كوردستان له قه‌ڵادزێ رايگه‌ياند، سوپاى پاسداران ته‌قه‌ى له ژماره‌يه‌ك كۆڵبهرى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، له ئاكامى ته‌قه‌ى پاسدارهكاندان، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى كۆڵبه‌ر گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون.
روونيشيكرده‌وه، پاسداره‌كان ئه‌و بارانهيان سووتاندووه كه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتوون و برينداره‌كانيش له رێگه‌دان و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و بازارهى كۆڵبه‌ره‌كان له ناوچه‌ى دووپهز درووستيانكردبوو، له لايه‌ن پاسداره‌كانه‌وه سووتێنراوه.
یه‌كێك له كۆڵبه‌ره‌كان تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی پاسدارانی ئێران، سێ كۆڵبه‌ر كوژراون و 3 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندارن.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و كۆڵبه‌ره، كه خۆیشی یه‌كێكه له برینداران و ئێستا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، 11 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن و هیچ زانیارییه‌ك له باره‌یانه‌وه نازانرێت.
له ئێستاشدا هێزێكی زۆری پاسداران، هێنراوه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)