لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 12 مامۆستا بوونە قوربانی
لە رێگەی چوونیان بۆ دەوام تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوون
K24 - گەرمیان
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری قەزای دەربەندیخان، 2 مامۆستا گیانیان لە دەستدا و 12 دیكەش برینداربوون.
ھەرێم جاف پەیامنێری لە كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەكاتی چوونیان بۆ دەوام ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی مامۆستایانی گوندی پاریاوڵەی گەورە له نزيك دەربەنديخان وەرگەڕا، بەو ھۆیەوە 2 گیانیان لە دەستدا و 12 دیكەش برینداربوون".
نەقیب كارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری مینی پاس بووە و رووداوەكە لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان روویداوە و یەكێك لەو مامۆستایانەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتە".
گوتیشی: "بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی سلێمانی".








