هه‌ولێر.. 37 ژن له سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج ده‌ستبه‌سه‌ر كران
كه له سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج سه‌رقاڵى كاركردن بوونه به بێ ئه‌وه‌ى مۆڵهتيان هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى كاركردنه‌وه 47 ژن له سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج له شارى هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دواى كردنه‌وه‌ى په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه راده‌ستى ياسا ده‌كرێن.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك بڵاويكردووه‌ته‌وه، له سه‌ر بنه‌ماى بڕيارى قایمقامی شاری هەولێر، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەم کەسانە دەستی پێ‌کرد کە لە مەساجەکان بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نیە.
هه‌روه‌ها هاتووه: دوێنێ ليژنەیەکی تايبه‌تمه‌ند پێکهات لە نێوان پۆلیسی رێککاری و زێرەڤانی و بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پۆليسى هه‌ولێر ئاشكراشيكردووه، له ميانهى ههڵمهتهكهياندا، ۳۷ ژنيان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه، كه له سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج سه‌رقاڵى كاركردن بوونه به بێ ئه‌وه‌ى مۆڵهتيان هه‌بێت و پەڕاوای لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە رادەستی یاسا دەکرێن.
له هه‌ولێر ژماره‌يه‌كى به‌رچاو سه‌نته‌ر و هۆڵى تايبه‌ت به مه‌ساجكردن له ميوانخانه و شوێنه گه‌شتياره‌كان كراونه‌ته‌وه و زۆرينه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كان كارده‌كه‌ن ژنن و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى بيانين.

