يه‌كێتى له باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كه‌ى هاته ده‌نگ
ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى يه‌كێتى و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى ئه‌و حزبه حه‌يده‌ر شه‌شۆ، ده‌ستى له كاركێشايهوه و حزبێكى نوێى دامه‌زراند، له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
كوردستان 24، له سه‌ر زارى حه‌يده‌ر شه‌شۆ، بڵاويكرده‌وه، كه ناوبراو ئه‌مڕۆ داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى يه‌كێتى كردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى له ماڵپه‌ڕى ره‌سمى خۆى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه "ئەمڕۆ هەڤاڵ حەیدەر شەشۆ بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پێشکەش بە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی کرد".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەهۆی دامەزراندنی حزبێکی نوێی تایبەت بە ئێزدیيەکان کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە نوێیەش هیچ کەسێک ناتوانێت لە یەک کاتدا ئەندامی دوو حزب بێت، لەبەرئەوە داوای دەستلەکارکێشانەوە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان كردووه".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى حه‌يده‌ر شهشۆيان په‌سند كردووه.