جانتا رفێنەکانی هەولێر دەستگیر کران
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەچەند شوێنێکی شاری هەولێر جانتای ئافرەتان رفێندرا
K24 – ههولێر:
بهڕێوبهرايهتى پۆليسى ههولێر، ههواڵى دهستگيركردنى دوو كهسى به تۆمهتى رفاندنى جانتاى ژنان راگهياند.
لهو بارهيهوه، نەقیب باساک فهرهج، بەرپرسی نوسینگەی تاوانی نەهێشتنی رۆژهەڵات، رايگهياند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەچەند شوێنێکی شاری هەولێر جانتای ئافرەتان رفێندرا، دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان کردەوە و هەڵساین بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچونی وردمان بەهاوکاری برایانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن توانیمان لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیریان بکەین.
گوتيشى: دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران دانیان نا بە چەندین تاوانی هاوشێوە کە لەناو شاری هەولێر ئەنجامیان داوە.