به وێنه.. منداڵێكى 10 ساڵان به‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه دراوه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به هۆى ئهشكهنجهدرانييهوه، منداڵێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵ گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى كه‌ركووك.
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به هۆى ئهشكهنجهدرانييهوه، منداڵێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵ گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى كه‌ركووك.
كوڕێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵان، له لايه‌ن باوكييه‌وه بێ به‌زه‌ييانه ئه‌شكه‌نجه دراوه و به‌و هۆيه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتن و شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌يه‌وه دياره.
شێرزاد مۆفه‌رى، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى پاراستنى دامه‌زراوه حكومييه‌كانى كه‌ركووك ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانى به ده‌ستگيركردنى باوكى ئه‌و منداڵه 10 ساڵانه كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، خێزانى ئه‌و منداڵه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى ياريكردووه و دره‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ و به‌و هۆيه‌وه باوكى ئه‌شكه‌نجه‌ى داوه.


