پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه سویدییه‌كه: زۆر ترسام پەكەكە وه‌ك داعش بمكوژن
ئەو پێشمەرگە خۆبەخشەی لەلایەن پەكەكە رفێنرا گەیشتەوە سوید
K24 - ھەولێر
دواجار پێشمه‌رگه سویدییه خۆبه‌خشه‌كه له "مردن" رزگار بوو و گه‌یشته‌وه وڵاته‌كه‌ی له سكه‌نده‌ناڤیای كیشوه‌ره پیره‌كه"ئه‌وروپا" و له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری یۆتۆبۆرییه‌وه چیرۆكی رفاندنی له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" بۆ رۆژنامه‌ی"ئافتۆنبلادت"ده‌گێڕێته‌وه.
"تۆنی ئیكمان" بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش هاتبووه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، ئه‌و له‌و به‌ره‌یه ده‌جه‌نگا كه وڵاته‌كه‌ی خۆشی یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵام هیچ كات ترسی مه‌رگ به‌هۆی بۆمب و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان و چه‌قۆی داعش، ئه‌وی هێنده‌ی ئه‌و ماوه‌یه نه‌ترساندووه كه په‌كه‌كه رفانبووی و ده‌ڵێت" ئه‌وان وێنه‌یان گرتم و فیلمیان پێ دروستكردم، زۆر ده‌ترسام وه‌ك چه‌كدارانی داعش، دوای ته‌واو بوونی فیلمه‌كه بمكوژن".
ئیكمان ئه‌و هه‌سته‌ی به راستی لادروستبووه و به رۆژنامه سویدییه‌كه‌ی گوتووه" به‌ڕاستی زۆر ده‌ترسام بمكوژن، چونكه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرم بمبه‌نه سوریا و له‌وێ زیندانیم بكه‌ن".

تۆنی ده‌ڵێت"چەكدارانی پەكەكە کاغەزێکیان لە پێش دانام و گوتیان بیخوێنەوە و بڵی من بە ئارەزووی خۆم هاتوومە ناو ھێزەكانی پەكەكە".
میدیاكانی سوید بوونه‌ته فریادڕه‌سی ئیكمان و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" توانیوویه‌تی ده‌ستی بگاته مۆبایله‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به براكه‌یه‌وه له سوید بكات و ئه‌ویش میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی له ره‌وشی ناله‌باری ئه‌و ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بۆیه دواتر چه‌كدارانی په‌كه‌كه ترساون و ناچار بوون ئازادی بكه‌ن".

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سنوورى شنگال پێشمه‌رگه‌يه‌كى خۆبه‌خشى سويديیان رفاند، كه زياتر له ساڵێك له دژى داعش په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردبوو، دوای رفاندنی فشاریان خستبووه‌ته سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه سویدییه و ڤیدیۆیه‌كیان پێ تۆماركرد و گوایه" به خواستی خۆی بووه به په‌كه‌كه".
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئاداری رابردوو هه‌واڵی رفاندنی "ئیكمان" بڵاوكرایه‌وه و ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ، رۆژی 28/3/2017 له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه په‌كه‌كه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه سویدییه‌ن و به زۆر ناچاری ده‌كه‌ن بڵێت"من نه‌ڕفێنراوم و به خواستی خۆم هاتوومه‌ته ناو په‌كه‌كه‌وه"" به‌ڵام وه‌ك له دیداری رۆژنامه سویدییه‌كه‌دا دانی پێداناوه، ئه‌و ناچاركراوه ئه‌و كاره‌بكات و ئه‌وه بڵێت كه بۆیان نووسیووه و به‌گوێره‌ی قسه‌كانی زانیارییه‌كانی "كوردستان24"ـیشی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
.png)
كاتی رفاندنیشی سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى (ئافتۆنبلادت)ـى سويدى هه‌واڵه‌كه بڵاوكرایه‌وه‌و نوسیبووی" هاووڵاتييه‌كى سويدى به ناوى (تۆنى) كه ماوه‌ى زياتر له ساڵێكه به شێوه‌ى خۆبه‌خش له ريزى پێشمه‌رگه‌دايه، له لايه‌ن هێزه‌كانى "يه‌به‌شه"وه كه سه‌ر به "په‌كه‌كه"ـن رفێندراوه و برایه‌كی زانیارییه‌كانی به‌وانداوه و گوتوویه‌تی" خێزانه‌كه‌يان زۆر نيگه‌رانن و هيوادارن به زووترين كات براكه‌ى ئازاد بكرێت".
.png)
براكه‌ى تۆنى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، ته‌نيا ئه‌وه‌نده زانيارييان ده‌ستكه‌وتووه، كه تۆنى له لايه‌ن يه‌به‌شه‌وه له شنگال زيندانيكراوه و گوتيشى: براكه‌م بۆ هاوكارى كورد په‌يوه‌ندى به پێشمه‌رگه‌وه كردووه، بۆيه هيوادارم ئازادى بكه‌ن.
تۆنى پێشتر بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ له ريزى سوپاى سويد خزمه‌تيكردووه و وه‌كو خۆبه‌خشێكيش زياتر له ساڵێك په‌يوه‌ندى به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردووه و له سنوورى شنگال ئه‌ركه‌كانى راپه‌ڕاندووه.
ئێستا تۆنی گه‌یشتووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، پێشمه‌رگه‌كانیش كه ئه‌و له‌سه‌نگه‌ره‌كانیاندا ده‌جه‌نگا، چه‌كدارانی داعشیان له سنوره‌كانی كوردستان دورخستووه‌ته‌وه، هه‌م ئیكمان ترسی په‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه و هه‌م ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌شی كه تۆنی و ده‌یان خۆبه‌خشی بیانی ساڵانێك تێیدا جه‌نگان له مه‌ترسییه‌كانی داعش دوورخراونه‌ته‌وه.